وەهـ چ خۆشە ببیتە بەحری بەڕ
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
550 مشاهده
وەهـ چ خۆشە ببیتە بەحری بەڕ
بەڵکە ئێمەش بکەین دەمی لەب تەڕ
کیمیاگەر بوایە کوڕڕەیی ئەرز
دەستی ئێمەش دەکەوت نموونەی زەڕ
سایە ناخاتە سەر سەری عاریف
گەر هوما ئاسمانی بێ شەهپەڕ
گەر بسووتێ دڵی بە حاڵم شەمع
باڵی مێشی لێ دەبێتە بای سەڕسەڕ
خێری بەشرایەوە ئیتر دنیا
چی تیایە بە غەیری فیتنە و شەڕ
بێڵی بڕوا میسالی گەر چاکە
کە لە ژێریایە ئەسپی وەک ئەشقەڕ
بوو عەلی سەرفی کرد حەیات و کە چی
بۆ قیلێ کەوتووەتە عیلمی جەڕ
کاری بێ کارییە کە وا حەمدیتخلص
کەوتووەتە قسەی وەها بێ فەڕ