شەوقی وەسڵ و سۆزی هیجرت وەک یەکن نێزیک و دوور

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  570 مشاهده
شەوقی وەسڵ و سۆزی هیجرت وەک یەکن نێزیک و دوور
من دەسووتێنن کەوایە تۆ لە ئاگر بە، بە دوور
با لە باغی عالەما نارنج و لیمۆ بێتە بەر
بەر بخەن نادەن بە ڕێکی وەک من و تۆ زەرد و سوور
دەرخە سینە پرتەوی با ئاگرێ بەرداتە دڵ
تووری سینا با بسووتێ دەرکەوێ بەو شەرتە نوور
وا لە ئەشغالی غەما ئیقلیمی دڵ حەددی چییە
هەر مەگەر لەو دوورەوە سەیری بکا فیرقەی سروور
گەر لە سڕڕی قەلبی ئەهلی ئەم زەمانە تێبگەم
وەک مەسیحا جا دەکەومە کەشفی ئەسراری قوبوور
پێ بنێ مەجلیس تەماشاکە ئەگەر ئەهلت دەوێ
بەحرە دنیا گەوهەری ژێر خستووە خاشاکی ژوور
ئافەرین دنیا لەگەڵ تەقدیری قیمەت کردنت
وەک سمۆرە قەت لە پارە پڕ دەکەی پێستی سمۆر
دەوری ئەبوابم لە سائیل هەر دەوێ بۆ نان و چێشت
ئێستە فەخری پێوە دەکرێ بۆتە ئەسبابی غروور
من بەرە و پیریم بەرە و پیری منە پیری شوکر
حەمدیتخلص ناکا دەفعەیێکی تر بە دنیادا عبوور