کە سەر ڕوخساری داگیرساوی نا ئەگریجەیی وەک عوود
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
443 مشاهده
کە سەر ڕوخساری داگیرساوی نا ئەگریجەیی وەک عوود
لەسەر مەجمەر خەیاڵی میشکی چینی کردە دەر وەک دوود
چ پەروامە کە مەحروومم لە چاو داغێکی دڵ بەسمە
کەواکیب با لە گەردوونا نەمینێ خۆر کە بوو مەوجوود
ڕووا وەک موو لە چاومدا ئومێدی دیدەنی ئیحسان
وەکوو خەڵق ئاسمانیش ئێستە نەیماوە سەری موو جوود
لە دنیا ئەی نەفس ئاخرتە لادە وادەیی عەشقە
فیراقی وەسڵە گریەی خەندەیە یەکسەر زیانی سوود
لە سایەی یارەوە چەند خۆشە بەزمی عالەمی ئێستا
لە تەپڵی سەر دەدەن بەعزێ دەدەن قیسمێ لە سنگی ڕوود
بە خوێنی جەرگی خۆم من توشنەم و جانان بە خوێنی من
بە قەولی واعیز ئەم دوانە لە عسیان وەک یەکن مەعدوود
حیسابی حوسنی ئەخلاقی ئەیازم بۆ مەکەن یاران
کە موشتاقن بە خوێنی جەرگی یاران دائیما مەحموود
چراغی مەجلیسی ڕەندانە حەمدیتخلص وا دەزانم یار
کە بۆ خەڵقە شوعاعی سێبەری بۆ خۆیەتی مەمدوود