تاکەی ببم بە دیدە و دڵ ئینتیزاری ماچ

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  1532 مشاهده
تاکەی ببم بە دیدە و دڵ ئینتیزاری ماچ
تاکەی نەکەم لە سەفحەی ڕوودا شکاری ماچ
هەر وەک خوماری بادە کە بێ بادە ناشکێ
بێ بۆسە ناشکێ لە مەزاقا خوماری ماچ
دووی قافڵەی عەدەم بکەوم خۆشە پێم دەچم
ڕوخسەت بدا لە وەختی ویداعا قەتاری ماچ
خانەی ئەلف ئوحادە لە کن من شەوی ویساڵ
من سوێند دەخۆم یەکێ بوو دەڵێ ئەو هەزار ماچ
من سۆفی نیم دوعا نییە ماچم ژمارە کەم
ئەی مەهـ فڕێ دە سەبحە چ حاجەت ژماری ماچ
لێوم بە ڕۆح گەیشتووە ڕۆحم نەگاتە لێو
لا نابرێ دیارە دەزانم قەراری ماچ
یا ڕەب چ خۆشە حەمدیتخلص لە باغی جەماڵیا
وەک گوڵ چنان کە کەوتووەتە سەر بژاری ماچ