لە گوڵشەن لالەیێکی دی دڵم داغی دڵی پشکووت

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  748 مشاهده
لە گوڵشەن لالەیێکی دی دڵم داغی دڵی پشکووت
وتی ئەم لالە شیرینە بە فەرهادم ئەکا زوو جووت
لەسەر هێلکەی قەمەر سیمورغی گەردوون کڕ کەوێ بەڵکە
هەڵێنێ بێچووە ڕۆژێکی مونەووەرتر لە ڕۆژی ڕووت
لە ئۆردووی سەلم و تووری وەک خەت و خاڵت چ پەروامە
کە ئەبرۆت پشتیوانم بێ کە دەس پێچم ببێ وەک مووت
کە هەر ڕەحمی بزووت بمخاتە باوەش دایەیی خاکم
لەگەڵ تەختی سولەیمانی ئیتر فەرقی چییە تابووت
هەتاکەی ئەم چڵ و چۆیە و گلاراوەت دەبێ ئەی دڵ
خودا هەر خۆی دەزانێ چەندە بێزارم لە خۆت و خووت
بە دنیاخواز ئەگەر ڕازی نەبووبی بۆ چی ڕووت دایە
ئەگەر ڕازی بووبی دنیا لەگەڵ شووت بەسیە شاتو شووت
بە شەڕ هاتوون لەسەر ماچی دەمی تیغت هەموو عوزووم
لە قاپی حەمدیتخلص وەستاوە لەسەر ئەو وەعدەیەی فەرمووت