چ پەروامە کە ئەو وەحشی غەزالە بێ وەفایی کا

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  688 مشاهده
چ پەروامە کە ئەو وەحشی غەزالە بێ وەفایی کا
خەیاڵی نەبووە هەر نیشە لەگەڵ کەس ئاشنایی کا
بە پەڕ بازی وەکوو پەروانە بۆ سووتن نەچم چبکەم
بەنووری ئابی مەی کوڵمی کە هەڵگیرسێ و چرایی کا
هەتا ڕۆژی قیامەت ڕێی لە قەسری ناکەوێ قەیسەر
لە کووچەی عەشقدا ڕێگەی بدەن شاهێ گەدایی کا
دەبا هەر غەرقی دەریایی ئەسەف بێ کەشتیی عومرم
خودا بێ گەر بە مەیلی ناخودا کا و ناخودایی کا
میسالی کەوکەبی ئیقبالی من بێ شەوق ئەبن خوبان
لە ئافاقی حوسندا ئەو مەهە گەر خودنومایی کا
هەتا دەستی دەبێ بۆ تەفرە لێی لادەن جەنابی شێخ
نوێژی سەر حەسیری بۆریا یا بۆ ڕیایی کا
هەتا داوێنی ئیقبالە ڕەفیقی ئەهلی ئەم عەسرە
دڵیش وا تێ دەگەم حەمدیتخلص لەوەسڵا ماڵ جیایی کا