وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب یەخخە دابدڕێت و سەر دەرخا
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
752 مشاهده
وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب یەخخە دابدڕێت و سەر دەرخا
قیامەت هەڵدەسێ وەک سوبحی مەحشەر سینە گەر دەرخا
نیشانی دام سەبا عیلمی پەرێشانی لەسەر پەرچەم
موعەللیم چۆن کە شەرحێکی موتەووەل موختەسەر دەرخا
حیسابی چوونە جەننەت زەحمەتە عالەم لە دڵ دەرکەن
مەگەر ئەو شۆخە گوڵزاری جەمالی سەربەسەر دەرخا
مەڵێن لالە شەهیدی عەشقە دڵ پڕداغی هیجرانە
دەبا بێ نەوعی من داغی دڵ و خوێنی جگەر دەرخا
هەزاران مردە زیندەی خەندەیێکی یارە با دنیا
وەکوو مریەم مەسیحایێ لەیەک یاقووتی تەڕ دەرخا
لە بوستانی جیهانا گەر نەخیلێ ئیددیعا جۆیە
لەگەڵ باڵایی تۆ لیمۆیی شیرینی بە بەر دەرخا
هەتا سوبحی قیامەت نێرگس و غونچە چرۆ ناکەن
لە گوڵشەندا کە یار سوبحێ دەم و گۆشەی بەسەر دەرخا
لە دەریایی وجوودا نەیدی وەک تۆ گەوهەرێ غەوواس
مەگەر میسلت لە دەریایی عەددەم دەستی قەدەر دەرخا
مەحاڵە موشکافی حەمدیتخلص بێتە مەوقیعی بینین
مەگەر یار وەک میانی خۆی بە تەعریفی کەمەر دەرخا