موژدە بێ یاران ئەڵێن تەشریفی جانان دێتەوە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  376 مشاهده
موژدە بێ یاران ئەڵێن تەشریفی جانان دێتەوە
وەک هیلالە قامەتم تا بەدری تابان دێتەوە
ڕۆژ کە گیرا شەمشەمەکوێرە عەجەب کەوتە سەما
سا دەبا کوێر بێ بینینی ڕۆژی ڕەخشان دێتەوە
موددەتێکە موڵکی دڵ وێرانە شاگەردانییە
ساحیبی سواری هەوایە وەک سولەیمان دێتەوە
وەک شەوی لێکردووە زوڵمەت دڵی ئیسلامەکان
ڕۆژە جا ئەلحەمدولیللا نووری ئیمان دێتەوە
بولبولی شەیدا لە ئەترافی چەمەن بۆ ناڵەتە
گوڵ بە خەندانی وەکوو سەروی خەرامان دێتەوە
بۆ حەیاتی تازە بیداتە شەهیدانی وەفا
هەر وەکوو دەریایی عوممان ئابی حەیوان دێتەوە
مەسکەنی کێوانە حەمدیتخلص هەمدەمی دێوانەگان
تا بەخێرێت ئەو ڕەئیسەی خێڵی ڕەندان دێتەوە