شێواوە پەرێشانە دڵم حەقیە کە تەنگە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  721 مشاهده
شێواوە، پەرێشانە دڵم حەقیە کە تەنگە
مەحروومە لە دیداری کەسێ شۆخ و قەشەنگە
خاریج لە خەیاڵی بەشەرە باسی زەریفی
نەرم و سپی و ناسک و مەهپەیکەر و شەنگە
عاشق کوژ و بێ ڕەحم و بە ئاشووب و بە قینە
بێ واسیتە پەیوەستە لەگەڵ ئێمە بە جەنگە
گەهـ ساحیر و گەهـ زاهید و هوشیارە گەهێ مەست
حاشا نە یەهوودە نە مسوڵمانە فەرەنگە
ئەم باری منە بیخەنە سەر شانی فەلەک جا
ئەو وەختە دەزانی کە دڵم بۆ چی کەشەنگە
شەیدایە وەکوو من لە فیراقی وەتەن و یار
گەر فیل و ئەگەر دێو و ئەگەر شێر و نەهەنگە
تەئسیری نەبوو دادی من و شەکوەیی یارم
ئەم لەعلی بەدەخشانە دەڵێی پارەیی سەنگە
لەو ساوە کە بوومە هەدەفی دیدەیی مەستت
وەک تەرکەشە جلدم بنی موو نووکی خەدەنگە
ئەم ئەشکە بە سووری کە نیگاری ڕوخی زەردە
حەمدیتخلص ئەسەری هیجرەتی دڵدارە بە ڕەنگە