لە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلف و بێ دەگرم
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری مەحوی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
3 دقیقه
1702 مشاهده
لە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلف و بێ دەگرم
ئەبم فەرموویە دەستی دڵ بە چاکی بێ وتێ دەگرم
بتی چاکە دەلیلم بێ زەلیلم دەستی پێ دەگرم
«لە شاگردانی کۆڕی عەشقم و جێ هەر لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵوچێوم بەچی بم کەڵکی کێ دەگرم»
بە غەیری زەڕڕە گۆشە جیلوەیی داوە بە بەختی کێ
ئەویش سەرگەردی یێکە لەم هەموو ئەرزەی خودا بێ جێ
غوباری دامەنە دەرمانی سەر یا سەندەڵی بەر پێ
«نەگەییە دامەنی دەستی دوعا جا دەبمە خاکی ڕێی
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم ئەمجارە ڕێ دەگرم»
نەوەک بولبول لە خەندەی غونچە هەڵساوم سبەینێ زوو
نەوەک پەروانە ئاگر بەربووە جەرگم لە شەمعی ڕوو
نە ساڕێژی ئەکا ڕێشی دڵم وەک شانە نە تاری موو
«کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم»
کە دەستم کردە مل مینا و نۆشیم خوێنی لێوی جام
لە ئەوجی مەستییا کەوتم ئیتر نەمدیوە سوبح و شام
میسالی شاخی مەرجانی کە بگرێ کارەبای ناکام
«لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم»
کە گوڵزاری جیهانی عەشق کرایە ئەم چراخانە
یەکێ ڕێی بولبولی گرت و یەکێ ئایینی پەروانە
ئوسولی کیشوەری عەشقە ئەما شەرتی نەوەستانە
«لەسەرخۆچوونە شەیدابوونە قوڕپێوانە سووتانە
هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم»
بەسەرما پێ دەنێ لەم ئەرزەدا بێ ڕێم دەڵێ یا شێخ
کە دەستی کەوتە کار عادەتیەتی جێ پێم دەڵێ یا شێخ
دەڵێی نوورە لە فانۆسی دڵا بێ جێم دەڵێ یا شێخ
«چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ یا شێخ
بە خاشاکی دەوت شوعلە عەسامە دەستی پێ دەگرم»
بەیەک غەمزە دەماری جەرگ و دڵمی ئەنجنی ورد ورد
بەری بەست دیدەکانم جوێباری خوێنی پێدا برد
تەعەججوب مام ڕەقیب لەم حاڵەتە بۆ چی لە داخا مرد
«کە سینەی ڕێشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد
وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ دەگرم»
تەماشای ڕشتەکە عەقڵت هەیە مەنواڕە نەرمی شەرم
هەزار سەر ڕەق ئەسیری پەنجەیێکی تاقە یەک سەر نەرم
نەبوو غەرقی عەرەق دوژمن نیشانم دا کە بەحری شەرم
«لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم»
یەکێ مەستی مەیی کیبرە یەکێ مەخمووری ئافاتە
یەکێ کەماڵی نوقسانە یەکێ نوقسان کەماڵاتە
لە هەم بەزمی وەها حەمدیتخلص تەرەب نەوعی مەحالاتە
«شوکر هوشیارە مەحویتخلص تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستیی بکا ئەهلی خراپەی بۆ چی لێ دەگرم»