دەریایی حوسن و نازی مەوج و حوبابی هێنا
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری سالم
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
1298 مشاهده
دەریایی حوسن و نازی مەوج و حوبابی هێنا
یەعنی لە زلف و پەرچەم عوود و ڕووبابی هێنا
وەمزانی بۆ چراخان مەلەک شەهابی هێنا
«ساقی لە پەردە دەرهات جامێ شەرابی هێنا
دڵ خیرە ما لە حیرەت ماهـ ئافتابی هێنا»
مەجمووعی سالکی عەشق کاری بە قەبز و بەستە
حیکمەت بە تاڵە هەیئەت ئەوهامی بەرز و پەستە
لەم ئەمرەدا ئەرەستۆ بڕوانە چی بە دەستە
«تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە
بەختیش موافقی عەشق بۆ من خراپی هێنا»
چ موشتەعیل چ موزلیم ئەجرامی ئەرز و کەیوان
جوملە میسالی شەونم مەحوون بە ڕۆژی ڕەخشان
ڕوو گەر نەدەی بەجێ بێ نەک هەر بەمن بە هەموان
«یەک زەڕڕە عەکسی پرتەو دەرکەوت و تووری سووتان
ئاوێنە سەخت ڕوو بوو لەو عەکسە تابی هێنا»
ئەم شۆر و سوورە نەکرا ئەزەل لەگەڵ ئەلەستا
قەت ناکرێ قیامەت ڕۆژی حەشر کە هەستا
ڕۆحم لە شادییا چوو دڵم لە غەم نەوەستا
«یارم لە دەر دەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا
غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا»
ویستم کە تاجی سەرنێم تاجم لەسەر فڕێ دا
سەر بەرزیم ئارەزوو بوو سەرم لە پشتی پێ دا
ئەم جوزئی ئیختیارە جیلوەی بە بەختی کێ دا
«بۆ تۆبە سویی مەسجید هاتم بچم لە ڕێدا
بۆ کۆیی مەی فرۆشان قیسمەت شیتابی هێنا»
مردم ئەمەندە کردم نوێژی ڕیا و تەهلیل
سووتام ئەمەندە خوێندم ئەسمائی حوببی تەعجیل
ڕامم بەوە پەری ئەو فکری نەکردوە تەعدیل
«ڕوو هەر لە من ئەپۆشێ وا حاڵییە کە جبریل
هەر خاسە بۆ من و ئەو ئایەی حیجابی هێنا»
نەیدی بە چاوی نێرگس نەیبیست بە گوێچکەیی گوڵ
ئەم بەزم و نەزمە عومری نووحیشی بۆ بێ بولبول
یاقووت و دوڕڕی حەمدیتخلص هەڵڕشت بەبێ تەئەممول
«وەی وەی چ مەجلیسێ بوو دوێنێ لە دیدە و دڵ
دڵبەر شەرابی گێڕا سالمتخلص کەبابی هێنا»