سێبەری هیوا

از کتاب:
بەهەشت و یادگار
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  1999 مشاهده
تەسادوفەن کە جوانیت، جەمالی بێ وێنەت
بەرامبەری نەزەرم ناگەهان تەجەسسومی کرد
لەبەر ئەوەی بەشەرێکم زەبوونی دڵ، هەڵبەت
حەقم بوو پەردەیی شەرم و حەیام دڕی، لام برد!
بڕیمە نەخشی جەمالت، بەبێ حەزەر لە قسەت
لە هەردوو چاوەوە نووکی بڵێسەیی سەودا
لە وردترینی دەمارم وەکوو پزیسک پژا
تەحەسسوساتی دڵێکی پەرۆش بۆ ئافرەت!
بەجۆش و کوڵ، هەیەجان وا موازەنەی تێک دام
هەموو مەراکیزی حیسسم مەزەننە کەوتە غەڵەت:
کە دیم لە چاوی بەڵەکتا تەلەمموعاتی غەرام
وەکوو بریسکە بریسکی نجوومی شەو دەرکەوت
کە نیوە زەردەخەنەی ناز و عیشوەیی گەرمت
بە درزی لەعلەوە گرتی خەتێکی مرواری
کە هاتە گوێمەوە دەنگت بە نەغمەیی نەرمت
وتت: چ مفتە تەماشا بە نرخی بێعاری!