باشترین شاگرد
از کتاب:
            وەنەوشە
        اثر:
                محمدصدیق محمودی (1937-1990)
        
             1 دقیقه
             1418 مشاهده
        
        
    تەمەنی گەنجی و نەشەی لاویم
بە غەم و دەرد و ئاخەوە ڕابرد
خول و سووڕی زەمانە تێناگەم
لە منی دڵپەژاری بۆ واکرد؟:
خڕکە بەردی بەڵای پێدا دام
هەرچی بەر دەستی هات زلە یا ورد
ئەو سەعاتەی کە هاڕەهاڕی سوور
گڵی گڵگۆی لە سەر لەشم لابرد
چ دەڵێ ڕۆژگار کە لێی پرسن:
بۆ سەدیق وا ژیا و ئاوا مرد؟!!
گەرچی ژانی ژیان وناخۆشی
بوون لە دەورووبەرم لە هەرلا گرد
هێشتە شادم لە مەکتەبی ژینا
پوختە بووم ئەمنی باشترین شاگرد