ئەوە دیسان داخی گران
ئەوە دیسان... داخی گران!!...
از کتاب:
وەنەوشە
اثر:
محمدصدیق محمودی (1937-1990)
1 دقیقه
1290 مشاهده
هیوا و
ئاواتی سەربەستی،
ئەو هیوایەی هەڵیمژی
تەم و مژی
سووچی دڵی هەژارەکان...
ئەوا دیسان
داخی گران
بە ئاگری خۆپەرستی
ئەسووتێنرێ و
بە سەر دڵی خاکەلێوەی خوێن ئاژنی
کوردستانا
ئەتوێتەوە
چەوساوە دڵ تاساوەکان
وەکوو هاوارێکی پساو
لەنێو گەرووی بڵێسەدا،
بۆ ئێش، بۆ ئازار،
تەنانەت
بۆ مەرگێکی ڕەش
باوەش
ئەگرێتەوە؛
گرشەی بزەی گەلاوێژی
بەرزی ئەوین
ئەوینی ژین،
هەوری چڵکن
سەری بڕی و
ئێستا بەدەم گژەباوە
بەرەو نەبوون
ئەشنێتەوە؛
گاشە بەردی ڕەشی خەفەت
بەسەر لەشیا
بە سەر لەشی سەربەهەشیا
ئەتلێتەوە!
ئەتلێتەوە!
بڵێی هەروا
گڕی هیوا
بڵێسە تووڕەکانی خۆی
بخواتەوە و
تاریکایی شەوەزەنگی
پشوو هەڵبڕ
بڕشیتەوە؟
بیرە پڕش و بڵاوەکان
لەنێو دەشتی بێ سنووری تەمی ژیان
ڕێبوارێکی ناشارەزای
ڕێ ون بوو بن؟
پەنجەی ڕەشی نامرادی
ئارەقی ماندوو بوونیان
بسڕێتەوە؟
ئاواتی سەربەستی،
ئەو هیوایەی هەڵیمژی
تەم و مژی
سووچی دڵی هەژارەکان...
ئەوا دیسان
داخی گران
بە ئاگری خۆپەرستی
ئەسووتێنرێ و
بە سەر دڵی خاکەلێوەی خوێن ئاژنی
کوردستانا
ئەتوێتەوە
***
چارەنووسی چەوساوەکانچەوساوە دڵ تاساوەکان
وەکوو هاوارێکی پساو
لەنێو گەرووی بڵێسەدا،
بۆ ئێش، بۆ ئازار،
تەنانەت
بۆ مەرگێکی ڕەش
باوەش
ئەگرێتەوە؛
گرشەی بزەی گەلاوێژی
بەرزی ئەوین
ئەوینی ژین،
هەوری چڵکن
سەری بڕی و
ئێستا بەدەم گژەباوە
بەرەو نەبوون
ئەشنێتەوە؛
گاشە بەردی ڕەشی خەفەت
بەسەر لەشیا
بە سەر لەشی سەربەهەشیا
ئەتلێتەوە!
ئەتلێتەوە!
***
بەڵام... بڵێی...؟بڵێی هەروا
گڕی هیوا
بڵێسە تووڕەکانی خۆی
بخواتەوە و
تاریکایی شەوەزەنگی
پشوو هەڵبڕ
بڕشیتەوە؟
***
بڵێی هەروابیرە پڕش و بڵاوەکان
لەنێو دەشتی بێ سنووری تەمی ژیان
ڕێبوارێکی ناشارەزای
ڕێ ون بوو بن؟
پەنجەی ڕەشی نامرادی
ئارەقی ماندوو بوونیان
بسڕێتەوە؟