لە دووری سەروی باڵات دیدە هەروەک جۆیبارێکە

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  510 مشاهده
لە دووری سەروی باڵات دیدە هەروەک جۆیبارێکە
بە خوێنی ئاڵی دیدەم دەشت و سەحرا لالەزارێکە
بەشەو کاتێ ئەنووم پێچ و خەمی چین چینی ئەو زوڵفەت
لە چاوی ئەشک بارمدا هەموو تاوێکی مارێکە!
وەرە سەیری سەفاگای دیمەنی دوو چاوی گریانم
لە لایەک بەکرەجۆاعلامیێکە لە لایەک سەرچناراعلامێکە
بەشەو گوێ بگرە دەنگی ناڵە ناڵی دڵ بە مەحزوونی
لە تاوی دەردی عەشقی تۆ عەجەب شوور و قەتارێکە
مەحاڵە من بکەم دەرمانی زامی تیری برژانگت
لە سینەی پارە پارەم دا نیشانی ئیفتیخارێکە
لە ڕێگەی عەشقدا ئە وەڵ قەدەم دانانی سەر شەرتە
نەکەی هیوایی سوود هەرگیز ئەمە نەوعە قومارێکە
کەمالیتخلص دێت بەشەو بۆ پاسەوانیی دەرکەکەت قوربان
مەکە مەنعی مەرامی کەسبی نا و ئیعتبارێکە