ئەوا جەژنە و هەموو کەس مەستی عەیشە و خۆشییە و شایی
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
533 مشاهده
ئەوا جەژنە و هەموو کەس مەستی عەیشە و خۆشییە و شایی
لە مل یەکدایە دەستیان بۆ ئوسووڵی گەردن ئازایی
بە تەنها یارەکەی بێ ڕەحمەکەی ڕوو ترش و تاڵی من
هەمیشە سڵ ئەکا لێم هەر وەکوو ئاهوویی سەحرایی
ئەچم بۆ پاسی بەر درگانەکەی شەو بانگ ئەکا خەڵکە
دەری کەن ئەو سەگە با پیس نەکا دەرکم بە خۆڕایی
ئەوەندە مەست و سەرخۆشی شەرابی ماچی ئەو لێوەم
لە کەوسەر دەم مەحاڵە تەڕ بکەم ئەی شۆخی بەغدایی
کە چاوم لا عەزیزە گیانەکەم بۆ دیدەنیی تۆیە
کە ڕووی تۆی پێ نەبینم نامەوێ بۆ چیمە بینایی
لە باخا سەروو عەڕعەڕ گەر ببینن بەژن و باڵای تۆ
ئیتر ناکەن ئەبەد قەت مەشقی ئازادی و دڵارایی
دەخیلت بم زەمان دانا کوژە، خۆت شێت و نادان کە
نەدەی هەرگیز کەمالیتخلص تاکوو ماویت لافی زانایی