لە داخی دەردی دنیا و ئەهلی لار و خوار و بێباری

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  308 مشاهده
لە داخی دەردی دنیا و ئەهلی لار و خوار و بێباری
دڵم وا شەق ئەبا ساقی بە پێکێ زوو بکە چاری
جنێوم پێ ئەدا ئەو شۆخە هەرچەندە جنێو تاڵە
کوتوپڕ خۆش شیرینی ئەکا لێوی شەکەرباری