دڵی دێوانەکەی سەودازەدەم کەوتۆتە ناو داوێ
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
426 مشاهده
دڵی دێوانەکەی سەودازەدەم کەوتۆتە ناو داوێ
ئەسیرە و دیل و پابەندە بە تاتای پەرچەمی خاوێ
گەلێ تاڵاوی دووریم چەشتووە ئەی نازەنین تو خوا
کەرەم کە لەو دەمی کانی حەیاتت پێکەشەکراوێ
غەمی عەشقت بە جۆرێ کردمی شەیدا و سەرگەردان
لە دنیادا نییە خۆ چەشنی من ئێستاکە بەدناوێ
لە حەفتا ساڵیا پێکای دڵ و جەرگم چ بێ دینە
بە تیری غەمزەکانی دڵڕفێنێکی کەژەڵ چاوێ
جوانیت چاوەکەم خوا زیاد ئەکا عومرت ئەگەر بگری
دەسی پیرێکی مانەندی کەمالیتخلص زویر و داماوێ