دڵی دێوانەکەی سەودازەدەم کەوتۆتە ناو داوێ
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
466 بینین
دڵی دێوانەکەی سەودازەدەم کەوتۆتە ناو داوێ
ئەسیرە و دیل و پابەندە بە تاتای پەرچەمی خاوێ
گەلێ تاڵاوی دووریم چەشتووە ئەی نازەنین تو خوا
کەرەم کە لەو دەمی کانی حەیاتت پێکەشەکراوێ
غەمی عەشقت بە جۆرێ کردمی شەیدا و سەرگەردان
لە دنیادا نییە خۆ چەشنی من ئێستاکە بەدناوێ
لە حەفتا ساڵیا پێکای دڵ و جەرگم چ بێ دینە
بە تیری غەمزەکانی دڵڕفێنێکی کەژەڵ چاوێ
جوانیت چاوەکەم خوا زیاد ئەکا عومرت ئەگەر بگری
دەسی پیرێکی مانەندی کەمالیناسناوی ئەدەبی زویر و داماوێ