دڵم شاباشی سەر ڕێی یارە گەر مەیلی گەڕانی بێ

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری «سالم»
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 3 دقیقه  846 مشاهده
دڵم شاباشی سەر ڕێی یارە گەر مەیلی گەڕانی بێ
سەرم دانا لە بەر پێی خوانەکەردە نەک زیانی بێ
ئەکەم گیانم سوپەر نەک بۆی بەڵایە ئاسمانی بێ
«هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکوو بە مەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکیی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ»
ئەزانی دڵ بریندارم بە غەمزەی چاوی فەتتانت
بەسە بێ شەرت و قەولی گیانی شیرینم بە قوربانت
بە هەققی پەرچەمی پڕ پێچ و ژاکاو و پەرێشانت
«چرای هەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی مورادم هەرکە فانی بێ»
شکەنجی پەرچەمی هەرچەند دڵی زارم ڕەها ناکا
بە مەحزی مەرحەمت خونچەی دەمی یەک دەفعە واناکا
هەموو جەور و جەفای لای چاکەیە یارم خەتا ناکا
«لە سەحرای مەحشەریشدا دڵبەرم تەرکی جەفا ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ»
لەگەڵ ئێمە لەبەر چی توندی ڕوو خۆشی لەگەڵ ئەغیار
لە هەق دوژمن ئەکەی لوتف و جەفاکرداری دەرهەق یار
عەزیزم تۆخوا لوتفێ لە دەرهەق عاشقی بیمار
«لیقا خواهیش ئەکەم دائیم کە بنوێنی بەڵام ناچار
ڕەزام جوابێ لە حەرفت بشنەوم با لن ترانيعربی بێ»
بە ڕەنگی زەردی بێ شەوقی پەرێشان حاڵی دڵ لەت لەت
بە لێوی وشکی بێ ئاوی شەهیدی دووری و فیرقەت
بە ئاهـ و ناڵە و شینی جگەر سووتاوی پڕ مەینەت
«بە شێوەی چەنبەری قەددی خەمیدەی پیری بێ تاقەت
ئەبێ فکرێ بکا یار گەر غورووری نەوجوانی بێ»
موسەوویر هەرچی هەن گەر بێن لە بەلجیکا و لە ڕۆماوە
لە چین و ڕووسیە و ئولکەی هەموو ئەقتاری دنیاوە
مەحاڵە شکڵی ئەو ناکەن سەرم لەم کارە سوڕماوە
«بە جوز مانیاعلام موسەوویر تاقی ئەبرۆی تۆی نەکێشاوە
کە مانیاعلام نەقشی کێشابێ ئەبێ هەروا کەمانی بێ»
دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ
هەمیشە یاخوا دووچاری ڕەنج و دەرد و مەینەت بێ
لە ڕێگەی عەشقدا تووشی جەفا و دەرد و مەشەققەت بێ
«وەفا داخی نەکا گەر دڵ بە گوێزان چاکە لەت لەت بێ
زوبانی پێوەدا عەقرەب کەسێ میهری زوبانی بێ»
لە کاتی مردنا نایە دەمم دەم یاری بێ دینم
بە ئیعجازی مەسیحا هات و تازەی کردەوە ژینم
لە سایە ماچی لێوی سەد شوکور دەم پڕ لە هەنگوینم
«ڕەوانی کۆهکەن با تازەکا تەقریری شیرینم
بە شیرینی دەمی نابێ شەکەر با ئەسفەهانی بێ»
کەمالیتخلص سەیری کە چەندە پەشێو و زویر و بەدحاڵم
جگەر سووتاو و دڵ داماو و سەوداکار و عەوداڵم
بە خوێنم ڕەنگ ئەکا وا دەست و پەنجەی یاری چاوکاڵم
«برینی باتینی کوشتمی خەمۆشی تابەکەی سالم
نیهانی بەسیەتی خوێنم خەنەی پەنجەی فڵانی بێ»