ئەچمە گوڵزار و لەگەڵ بولبول کە گفتوگۆ ئەکەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  428 مشاهده
# ئەچمە گوڵزار و لەگەڵ بولبول کە گفتوگۆ ئەکەم ئەو ئەکا مەدحی گوڵ و من وەسفی گۆنای تۆ ئەکەم # با ئەگەر بۆم بێنێ بۆنی میسکی چینی پەرچەمت چۆن ئیتر من بۆنی عەتر و سونبول و شەوبۆ ئەکەم