ئاهەنگێک لە ناو ڕان
از کتاب:
بەهەشت و یادگار
اثر:
گوران (1904-1962)
2 دقیقه
3701 مشاهده
ڕێبوار (بە لای ڕانا تێ ئەپەڕێ نزیک بە مێرگی بەهار):هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
تا نەگەڕێ مێرگی بەهار
دەم نانێتە ناو دەمی یار!شوان:بەڵام منی شای گشت هەنگی هەردەی بەهاران،
بۆ بینینم خۆیان ئەگرن ڕێی دەشت، نازداران!
سۆزی شمشماڵ ئەخەمە کار دەمی ئێواران:
پۆل پۆل ئافرەت، شیردۆشی جوان، ئەکشێ بۆ ناو ڕان!ڕێبوار:هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
چۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەش
بۆ لای شوانی کەپەنکڕەش؟
نەک گوڵێک و نەک سیان و چوار،
چەن لە دێدا هەبێ نازدار؟!شوان:کە مۆڵم دا مێگەلی تێر لەسەر سەوزە گیا:
زەردەی هەتاو ئەگرێتە زێڕ ڕووی دەشت و چیا،
هەر نازدارە، بۆ هەڵپەڕکێ جۆشێ لە سەریا،
لە شمشاڵم ئەنێ بە ناز ڕووی نیازی جیا!ڕێبوار:هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
لە ناو دێوە پۆل پۆل نازدار
ئەشێلن سەوزەگیای بەهار
بۆ لای شوانی شمشاڵ پڕ جۆش...
هەی بەختی باش! ژیانی خۆش!شوان:حەڵقەی چۆپی لەسەر فەرشی گیای قەراغی ئاو
لە بەردەمما هەڵئەپەڕێ گا گورج و گا خاو،
منیش چەشنی پەپوولەیەک گوڵ دایبێتە ناو
کێ زۆر شۆخ بێ لەبەر پێیا ئەوەستم تاو تاو!ڕێبوار:هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
هەر لە دێوە هەتا ناو ڕان
بە لەنجە دێن شیردۆشی جوان
هەڵئەپەڕن بۆ شمشاڵژەن
هەی بەختی باش! ژیانی شەن!کۆمەڵێ ئافرەت (نەختێک لە دوورەوە):هۆ شوانی بەهرەدار! تێخوڕە چاوەڕێین،
ئارایشت تەواوە، ئامادەی هەڵپەڕکێین!
پەرۆشی ئاوازەی بەسۆزی شمشاڵین،
بێ سیحری فووی دەمت، بەزم و نۆش بەتاڵین،
تێخوڕە، ئامادەین پاداشتی ئاوازە
تێرت کەین لە قووتی دڵ کە جوانی و نازە!
هۆ شوانی بەختیار! تێخوڕە، درەنگە،
بێ شمشاڵ لە دەشتیش وەکوو ماڵ دڵ تەنگە!
تێخوڕە، تێخوڕە،
مێ تێر و گوان پڕە،
کاتی ڕان مۆڵ دانە،
تا بڵێی دەشت جوانە!
لێو بەرە بۆ شمشاڵ،
بە سۆز و ناڵەناڵ
بلەرزێ لەشی کێو!
بجۆشێ دڵی دێو!
نەوەستێ هەڵپەڕکێ
تا باڕەی بەرگەل دێ!