فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
516 مشاهده
فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
ئەوەی دانابێ داماوە هەمیشە وا لە زیندانا
دەخیلم ئەی سەبا تێکی نەدەی لانەی دڵی زارم
کە ئێستا وا لە ناو پێچ و خەمی زوڵفی پەرێشانا
نیگارم یا مەلەک یا خۆ پەری یا حۆرییە بێ شک
مەحاڵ و سەعبە حوسنی وا تەجەللا کا لە ئینسانا
لە باخا پەست ئەبێ بۆ ئیمتحان و تەجرەبە ڕۆژێ
بەرامبەر کەن ئەگەر باڵات لەگەڵ سەروی خەرامانا
لە دووریی تۆ هەمیشە شیوەن و زاری ئەکەم قوربان
ئەگەرچی وام لە ناوجەمعی پەری ڕوویانی تارانا
لە ناو کوردی عێراقا ئەی کەمالیتخلص شیعری ڕەنگینت
ئەوەن مەرغووبە هەروەک شیعری قائانیاعلام لە ئێرانا