فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  482 بینین
فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
ئەوەی دانابێ داماوە هەمیشە وا لە زیندانا
دەخیلم ئەی سەبا تێکی نەدەی لانەی دڵی زارم
کە ئێستا وا لە ناو پێچ و خەمی زوڵفی پەرێشانا
نیگارم یا مەلەک یا خۆ پەری یا حۆرییە بێ شک
مەحاڵ و سەعبە حوسنی وا تەجەللا کا لە ئینسانا
لە باخا پەست ئەبێ بۆ ئیمتحان و تەجرەبە ڕۆژێ
بەرامبەر کەن ئەگەر باڵات لەگەڵ سەروی خەرامانا
لە دووریی تۆ هەمیشە شیوەن و زاری ئەکەم قوربان
ئەگەرچی وام لە ناوجەمعی پەری ڕوویانی تارانا
لە ناو کوردی عێراقا ئەی کەمالیناسناوی ئەدەبی شیعری ڕەنگینت
ئەوەن مەرغووبە هەروەک شیعری قائانیناوی تایبەت لە ئێرانا