بە جەورت ڕازیە هەرگیز هەوای لوتف و کەرەم ناکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  2067 مشاهده
بە جەورت ڕازیە هەرگیز هەوای لوتف و کەرەم ناکا
دڵم گیانە بە خەم هۆگر بووە ئۆخەی لە خەم ناکا
ئەگەر دەستی کەوێ دانیشتنی بەر دەرکەکت عاشق
لە حەشریشدا موحەققەق مەیلی فیردەوس و ئیرەم ناکا
ئەزانێ جێنشین و واریسی مەجنونی دێوانەم
غەزالەی دەشتی چین بۆیە لە من ئێستاکە ڕەم ناکا
بە خوێنی ئاڵەوە عاشق هەتا سەربەرزی مەحشەر بێ
نیگارم بۆ برینی تیری، قەت مەڵحەم کەرەم ناکا
لە دڵما هێندە جێگیرە ئەمین بە گیانی شیرینم
لە قەبریشا کە مردم مەیلی تۆ یەک زەڕڕە کەم ناکا
فیدای ئەو عاشقە ڕەندەم لە سایەی لێوی ساقی و جام
وەها مووستەغنی و مەغروورە یادی جامی جەم ناکا
لەهەرلا تێئەفکری نووری زاتی حەق نمایانە
قەلەندەر بۆیە ئەسڵا فەرقی بتخانە و حەرەم ناکا
قەلەندەر مەشرەبە حاڵی بووە ئەبڕێتەوە دونیا
کەمالیتخلص هەقیەتی گەر ئارەزووی جاهـ و حەشەم ناکا