ڕۆژێ ڕاوکەرێ بەیانی زوو زوو

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  545 مشاهده
ڕۆژێ ڕاوکەرێ بەیانی زوو زوو
هەستا ئازانە بۆ سەرکەژێ چوو
وا ڕێکەوت ورچێ تووشی بوو لەوێ
برینداری کرد گرتی دەستبەجێ
وتی مەمکوژە ئاغا بە قوربان
خزمەتت ئەکەم بە دڵ و بە گیان
ڕاوکەر ڕازی بوو ورچ بوو بە نۆکەر
خزمەتی ئەکرد لە دەشت و لەدەر
ڕۆژێ لەگەڵ ورچ بۆ سەفەر ئەچوو
ڕێگاکە دوور و گەرمای هاوین بوو
لەژێر سێبەری دارێکا هەردوو
دانیشتن ڕاوکەر خەوی لێ کەوت زوو
مێشێ زۆر هاتن چوونە سەر ڕاوکەر
خەریک بوون هەردوو چاوی بێننە دەر
ورچەکە بە دەست بەدار و گەڵا
دەری ئەکردن ئەهاتنەوە دوا
تەلەبەردێکی دۆزییەوە بە مشت
ماڵی بە سەریانا هەموویانی کوشت!
زوو گیانی دەرچوو ڕاوکەری فەقیر
ورچەکە ڕۆیشت ڕایکرد وەکوو تیر
ڕەفیقی ورچ بیت یا هی پیاوی کەر
گەر بکەیت ئەبیت دووچاری خەتەر
ئەم نەسیحەتەم بگرە گوێ گیانە
با تووشی خەتەر نەبیت بیزانە