شەهبازی یا شەهینی شاهی یا شەهلاری تۆ

لەگەڵ «جاهد» پێکەوە دایان ناوە
از کتاب:
دیوانی دڵدار
اثر:
دلدار (1918-1948)
 1 دقیقه  807 مشاهده
شەهبازی یا شەهێنی، شاهی یا شەهلاری تۆ
بێ دڵی بێ مروەتی عاشق کوژی خوونخواری تۆ
زاڵمی غارەتگەری تاڵانبەری بۆ گیان و دڵ
لەشکری تاتارییە دوو زوڵفەکەی تاتاری تۆ
حاکمێکی مەست و بێباکی، ئەبەد ڕەحمت نییە
مایلی فەتتانییە دوو چاوەکەی سەححاری تۆ
ئەنوەرە بۆ گشتی عالەم زوڵمەتی دوو زوڵفەکەت
زوڵمەتە بۆ من بە تەنها ئەنوەری ڕوخساری تۆ
بەسیەتی جا ئەی سەنەم با باری میحنەت لا بەرین
کەعبە کەچ نابێ کە ساتێ بێینە نێو گوڵزاری تۆ
مەجلیسی مەستی ببەستین خۆم و خۆت ئەی نازەنین
کەی ئەبێ جارێ ببم من مەستی شەککەرباری تۆ
قەت نەکەی جاهدتخلص مەدەد لەم شۆخی وا کەچ مەزهەبە
چونکە دڵدارتخلصم ئەزانم نایەتە هاواری تۆ