دڵ بەدووی ئەفسانە کەوت و وای ئەزانی وا ئەبێ
ئیش
از کتاب:
دیوانی دڵدار
اثر:
دلدار (1918-1948)
1 دقیقه
1437 مشاهده
دڵ بەدووی ئەفسانە کەوت و وای ئەزانی وا ئەبێ
ئیشی دنیا ڕەنجی پێ ناوێ، بە خۆی کۆتا ئەبێ
نەیدەزانی ئەو بە ئارەق داری ئوممێد ئاو بدا
گەر بە خوێن پەینی بکا ئەوجا سەمەر پەیدا ئەبێ
لەفزی «نابێ» نابێ بیزانی کە لاوی کوردی تۆ
هەر بە کۆشش دێتە بەر باغی ئەمەل ئیحیا ئەبێ
تالیع و ئیقباڵە وەهمی پایەبەندی بێ هونەر
عەزمی مەردانەت بێ هەر چیت نیاز بێ وا ئەبێ
ئەی برا لادە لە فکری کۆن و زوو سا ڕاپەڕە
کارەکەت چارێک بخە، ڕەنجت هەبێ خۆی چا ئەبێ
مردنە ژینت بە بێکاری، لە سستی لا بدە
هەر بە ڕەنجی لاوی وەک تۆ، نیشتمان ئاوا ئەبێ