فەسڵی دەهەم

از کتاب:
تەئریخی جاف
اثر:
کریم بیگ جاف (1885-1949)
 1 دقیقه  1164 مشاهده

بەحسی ڕیاسەتی عوسمان پاشایە:

لەپاش محەمەد پاشای باوکیان کە مەحموود پاشا لە ئەڵەبجەاعلام قایم مەقام بوو، عوسمان پاشا ڕەئیسی جاف بوو ئیدارەی بەدەست ئەوەوە بوو. عوسمان پاشا زووتریش بەحسی کراوە لە وەزعییەتی مەحموود پاشادا.

لە عومری شانزەوە تا عومری گەیشتە شەست و هەشت و بە ڕەحمەت چوو لە قایم مەقامی ئەڵەبجەاعلام و ڕیاسەتی جاف ڕۆژێ خاریج نەبووە، مەگەر ئەو چوار ساڵە نەبێ کە محەمەد پاشا لە خاکی ئێران بووە، لەو وەقتەشدا لە ئێران حاکمی جوانڕۆاعلام بووە و پیاوێکی زۆر مەسعوود و ساحێب نان بووە و زۆر ساحێبی نەقد بوو. ئاسارەکانی کە ئیستە لە ئەڵەبجەاعلام و پێنجوێناعلامدا ماون شاهیدن لەسەر پیاوەتی و ئیقتیداری.