فەسڵی دەهەم

لە کتێبی:
تەئریخی جاف
بەرهەمی:
کەریم بەگی جاف (1885-1949)
 1 خولەک  1140 بینین

بەحسی ڕیاسەتی عوسمان پاشایە:

لەپاش محەمەد پاشای باوکیان کە مەحموود پاشا لە ئەڵەبجەناوی تایبەت قایم مەقام بوو، عوسمان پاشا ڕەئیسی جاف بوو ئیدارەی بەدەست ئەوەوە بوو. عوسمان پاشا زووتریش بەحسی کراوە لە وەزعییەتی مەحموود پاشادا.

لە عومری شانزەوە تا عومری گەیشتە شەست و هەشت و بە ڕەحمەت چوو لە قایم مەقامی ئەڵەبجەناوی تایبەت و ڕیاسەتی جاف ڕۆژێ خاریج نەبووە، مەگەر ئەو چوار ساڵە نەبێ کە محەمەد پاشا لە خاکی ئێران بووە، لەو وەقتەشدا لە ئێران حاکمی جوانڕۆناوی تایبەت بووە و پیاوێکی زۆر مەسعوود و ساحێب نان بووە و زۆر ساحێبی نەقد بوو. ئاسارەکانی کە ئیستە لە ئەڵەبجەناوی تایبەت و پێنجوێنناوی تایبەتدا ماون شاهیدن لەسەر پیاوەتی و ئیقتیداری.