تەفەڕڕوجگاهی دڵ گوڵزاری ڕووتە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  929 مشاهده
تەفەڕڕوجگاهی دڵ گوڵزاری ڕووتە
هەتا زەنجیرییی زەنجیری مووتە
دەلەرزێ دڵ لەبەر سەرهەنگی چاوت
لە ڕووتا تا برۆ شەمشێری ڕووتە
نەکەی مەنعی سەبا با بێ بەسەرتا
دەماغی من فەرەحئەفزایی بووتە
بمێنێ ڕەونەقی یاقووتی لێوت
هەتا بۆ ئەم غەریبی ڕووتە، قووتە
چ حاجەت سوورمەسا بێ چاوی سالمتخلص
هەتا کُحل الجواهرعربی خاکی کووتە