کەوتە سەر ڕوو ئەگریجەی تارت بە خەم
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
978 مشاهده
کەوتە سەر ڕوو ئەگریجەی تارت بە خەم
ڕۆژ و شەو، ڕۆژ و شەوی لێک دا بەهەم
سەرفگەندەی دیدەتە ئاهووی خەتا
پایەماڵی لەنجەتە سەروی ئیرەم
جەلبی دڵ بەم ڕەنگە کا گەر سوورەتت
ناپەرەستن بعد از اینفارسی ڕاهیب، سەنەم
خاکی دەرگات سوورمەیە بۆ چاوی تار
ماچی لێوت دارووە بۆ دەرد و غەم
قەیساعلامی تۆن کوللەن لە غەم زومرەی عەرەب
شەمساعلامی تۆن جەمعەن بەهەم ئەهلی عەجەم
حەسرەتا! ڕۆژی ئەزەل نەیدا قەسیم
قیسمەتی سالمتخلص بەغەیرەز دەرد و غەم