سەبەب مەهجووریی دیداری یارە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
766 مشاهده
سەبەب مەهجووریی دیداری یارە
دڵم پڕ خوێن و چاوم ئەشکبارە
تەماشای عالەمم حەسرە لەسەر ڕووی
بە دڵدا بێ خەیاڵێ ڕووی نیگارە
لە حەسرەت ڕووی نیگارینی هەمیشە
دەروونم پڕ لە ڕەنج و پڕ لە نارە
نەسیمی گوڵشەنم بادی سەموومە
بڵێ: گوڵ، بێ گوڵی ڕووت عەینی خارە
مەزاقم دەردی هیجرانی ئەتۆی دی
ئیتر شەککەر لەکن من زەهری مارە
مەکەن لۆمەم ئەگەر سەحرانەوەردم
مەکانی ئاهووان و جێ شکارە
بەهاری عوشرەتم زستانە بێ تۆ
بەبێ من تۆ خەزانت وەک بەهارە
نەوەک هەر من گرفتاری نیگارم
هەزارێکی وەکوو من ئینتیزارە
عەزیزان! باعیسی هیجرانە زێوەرتخلص
بەدایم سینەچاک و بێقەرارە