یارێکی دڵازاردەری شۆخێکی بە کینی
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
907 مشاهده
یارێکی دڵازاردەری شۆخێکی بە کینی
ئافاتی دڵی عالەم و ئاشووبی زەمینی
من تابی هوجوومی سەفی موژگانی ئەتۆم کوا؟
دایم بە کەمانی خەمی ئەبرۆ لە کەمینی
تۆ هەر نەوەکوو دوزدی مەتاعی خیرەدی و هۆش
سەرقافڵەیی جەردەیی بارخانەیی دینی
وێنەت ئەکەم و نایکەم و دەیڵێم و دەناڵم
تۆ یا پەریی بێ پەڕی یا ئاهوویی چینی
مەقسوودی و مەرغووبی و مەحبووبی قولووبی
شیرینی و ڕەنگینی و خەندە نمەکینی
هێند خەندەیی ئابدار و لەتیفە بەتەراوەت
خەوفم هەیە بتوێتەوە لێوی شەکەرینی
شامی غەمی هیجر و ئەلەمم دێتە نیهایەت
گەر دەربکەوێ ڕووی شەفەق و سوبحی جەبینی
گەر ڕافزیاعلام و شیمەاعلام و گەر گەبراعلام و یەهوودەاعلام
هەرچی هەیە وەڵڵاهی منم تابیعی دینی
موددێکە کە دوور بووم و جەفادیدە و ڕەنجوور
نەتپرسی: کە کوا زێوەرتخلص و ئەشعاری مەتینی؟