کەسێ تەشبیهی باڵای تۆ بە سەروی نەونەمامی کرد

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  1140 مشاهده
کەسێ تەشبیهی باڵای تۆ بە سەروی نەونەمامی کرد
زمانی لازمە ببڕن بڵێن تەرکی کەلامی کرد
لە بەردەم کەعبەیا گەر مەنعە، سەییادیی لەبەر چی بوو
لەبەر میحرابی ئەبرۆتا دوو چاوت قەتڵوعامی کرد
بە مەدحی ڕووی و مووی و قامەتی ڕێکت زمان لاڵە
ئەگەر چی دڵ بەپەنهانی خەیاڵێکی تەمامی کرد
ئەتۆی ڕۆژێ کە پێت دانا لە خانەی سینەما دڵ ڕۆی
عەجایب قەدری میهمانی نەگرت و زوو قیامی کرد
مەڵێن: مورغی دڵت بۆ چی گرفتاری نیگارت بوو
بە غەممازیی هەزارێکی وەها مەحبووسی دامی کرد
نیگاهێکی نەکردە قەلبی زارم دڵبەرم ئەمڕۆ
وەکوو ئاهوو، وەکوو تاووس بەبەر چاوما خەرامی کرد
سەبا! گەر تۆ بە کۆی جانانە واسڵ بووی بڵێ: زێوەرتخلص
لە حەسرەت ئیشتیاقی تۆ بەجارێ تەرکی کامی کرد