مەحبووسی جەفات کردم و نەتخستە ڕیعایەت
از کتاب:
            دیوانی زێوەر
        اثر:
                زیور (1875-1948)
        
             1 دقیقه
             1487 مشاهده
        
        
    مەحبووسی جەفات کردم و نەتخستە ڕیعایەت
بێ جونحە و بێ واسیتەیی جورم و جینایەت
شاهێکی کەڵەماهیی و ماهێکی سوپەهدار
لای کێ بنوێنم وەرەقی زوڵم و شیکایەت
گاهێ بە خەدەنگی مووژە، گاهێ بە نیگاهێ
سەندووتە لە من هۆش و خیرەد، فەهم و دیرایەت
بەم حوسنە لەسەر عاریزی تۆ عاریزە ئێستا
بێباکیی و جەورت گەیییە ڕوتبەی غایەت
ئەم بەندەیە بەو خەندەیە دڵ زیندووە سا دەی
تەجدیدی بکە عومرم، ئەوا هاتە نیهایەت
ئازاری دڵی خۆت مەدە ئەی واعیزی مەجلیس
فەرقی نییە لای ئێمە چ وەعز و چ حیکایەت
بێ پەردە لەگەڵ زێوەرتخلص ئەتۆ هاتییە مەیدان
نەتخستە موعەمما و دەرت کرد لە کینایەت