شکاندی شیشەیی عەیش و نیشاتم چاوی سەححارت
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1193 مشاهده
شکاندی شیشەیی عەیش و نیشاتم چاوی سەححارت
فڕاندی تاعەت و تەقوا و عیبادەت، زوڵفی زوننارت
بە قەد سەروە، بە دەم غونچە، بە چاو نێرگس، بە ڕوو وەک گوڵ
سەراپا باغی حوسنی جانفەزایە باغ و گوڵزارت
لە ئەوقاتی تەغافول قیمەتی چینە نیگاهێکت
خەتایە، نرخی دنیایە نیگاهی چاوی بیمارت
بە باڵا سەروە، ڕەفتاری وەکوو کەبکی دەری وایە
فیدای باڵایی بەرزت بم فیدای عینوان و ڕەفتارت
بە ڕۆح هاتوونە سەودا، بۆ تەماشای موشتەری ناکەی
لە سایەی شەککەری لێوت عەجایب گەرمە بازاڕت
بە باڵای بەرز و سوخمەی سەوز و تەرزی دڵبەری تاقی
کەوا تاقەی عیراقی، زۆرە وەک یۆسف خڕیدارت
تەشەککور لازمە زێوەرتخلص لە ئاساری وەفا و میهری
عەجەب تەئسیری کردە ئەو دڵە ئەفغان و هاوارت