وەتەن تۆ مەکانێکی فەخری دیاری

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  743 مشاهده
وەتەن تۆ مەکانێکی فەخری دیاری
وەتەن تۆ نیگارێکی سەرمایەداری
وەتەن تۆ گوڵێکی ئەنیسجی حەیاتم
وەتەن تۆ نیشانی بێ قەراری
وەتەن تۆ نەمامی لە باغی جیهانا
وەتەن تۆ ئەمیرێکی دار و دیاری
وەتەن تۆ ئومێدی هەموو لاوی کوردی
وەتەن تۆ مەقامێکی فەزڵ و شیعاری
وەتەن تۆ هەناوی من و دڵفڕێنی
وەتەن تۆ مەکانی شەهیدانی زاری
کەسێ قەدری تۆی لا نەبێ بێ دەماغە
بە ئابوهەوات جێگەیی ئیفتیخاری
لە وەسفی تەبیعەت زوبان لاڵە فایقتخلص
حەقیقەت بەهەشتێکی مەنزووری باری