ئەو ژنە

از کتاب:
زەبری هۆنراوە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  645 مشاهده
گوڵی پاراو کاتێ کەدێتە شنە
جوانتر نییە لەو ڕوومەتە خرپنە؟
گڕی کاڵی پشکۆی کەمێ گەشاوە
ڕەنگی جوانی ناگا بەو گەردنە
نەغمەی باخی شەوی بەشەونم شۆراو
بەسۆز نییە وەک تریقەی ئەو ژنە
هەنگی چرپەی لەرەی بەژنی ناسکی
مۆسیقای گیان ئاواتی دڵی منە
هەرچەند ئەکەم وشەیەکم بۆ نایە
بیهاومە بەر دەمی ئەو شەرمنە