سوخمە
از کتاب:
زەبری هۆنراوە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1599 مشاهده
وتی: سوخمەی ئاوا تەسک
قووماشەکەشی وا ناسک
بۆ سنگم نابێ زوو ئەپوێ
بۆم بدروو یەکێکی نوێ
***
-: مەگەر هی زیو و ئاڵتوون چن
بشێ بۆ سنگی وا خرپن
***
شەرمی ڕشتە سەر خونچەی لێو
سووی لە ڕوومەتی وەکو سێو
بە نازێکەوە وەکوو بووک
وتی سوخمەی تەسک و بچووک
بۆ سنگی وا بەرز و گۆشتن
نابێ ئەی دەستە خوشکی من
ئەمە دوو سوخمەت بۆ درووم
نەگونجان لەگەڵ ئارەزووم
ئەمجارە لە سەر ئەندازە
بۆم بدروو سوخمەی تازە
***
دەستە خوشکی سوخمەدروو
مەست بوو بە جوانیی سنگ و ڕوو
ئەمەندەی نواڕییە سەرسنگ
کوڵمی گوڵ و پرچی گزنگ
ئەمجارەش ئەندازەی شێوان
تێکچوو سوخمەی کچۆڵەی جوان