خەرمانەی سنگ
از کتاب:
زەبری هۆنراوە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1220 مشاهده
پەنجەی نەرمی برد بۆ دوگمە
ترازانی بەندی سوخمە
بەرگی ئاڵی پوولەکەچن
لەرزی وەک پەڕەی دڵی من
دەستی برد بە دوو سێ تەکان
دەریهێنا مانگی ژیان
گۆی مەمک ڕووی کردە ڕوومەت
ڕشتی عەتر و تەزووی لەززەت
تەلاری خامۆش و بێدەنگ
تێی ڕژا هەزار و یەک ڕەنگ
ئاوێنەی ڕەنگ مەیلەو گزنگ
ڕوون بۆوە بە خەرمانەی سنگ
کاتێ خۆی گوشی مەمکی ڕووت
تەزوو لە دەماریا بزووت
لە سنگی گەرم و ناسکا
قەترەی ئارامی خۆی تکا
سست بوو بەژنی نەرمی خۆشی
تا زوو بە قژی دایپۆشی
ژین هەرچی تیا هەیە جوانی
ناگا بە سنگی نیانی