گۆرانیی من
از کتاب:
دیاری
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
988 مشاهده
با هێلانەم هەر تەنگ بێ
ئاوازەکەم بێ دەنگ بێ
وەرزم پاییزی زەرد بێ
لێنیشتووی گوڵم گەرد بێ
ئەگەر بڵێم کوردم.. من
یەکسەر زمانم ببڕن
پێوەندەکەی جاران بێ
ئەڵقەی ڕەش و گران بێ
ئاوا هەژار و لات بم
ئاوارەی ناو وڵات بم
لێوی خەفەت لێ نیشتووم
یا ڕووی ژاکاوی زەرد بووم
وەک گەڵای زەرد دیاری بێ
مووچەم هەر دارکاری بێ
ڕێم بە داو تەنراو بێ
دڵم کپ و گوشراو بێ
«شەرت بێ پڕ گەرووی هەستم»
«ئەم جارەش هەر بۆی هەستم»
بەستەیەک بڵێم ئێجگار
گەرم و خۆش بێت بۆ هەژار
بۆ ژینی کوردەواری
بیکەم بە نەغمەی دیاری
دەروونە پڕ نەغمەکەم
سادەی بەستە گەرمەکەم