چرا
از کتاب:
ئاوات و ڕەنج
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1083 مشاهده
دڵداری من ئەی کچۆڵەی شۆخ و شەنگ
چرایەک بوو ڕووناک لەژوور سەرینت
تیشکی گەشی کە ئەیدا لە شەوەزەنگ
کامەرانیی ئەڕشتە باخی ژینت
***
کەچی لەپڕ دەس و پەنجەی نەفامیت
بەگوڕ ماڵی بە چرادا بلوورییا
بەخۆڕایی کەوتیتە دوای ناکامیت
بۆیە بەکوڵ فریشتەی دڵت گریا
***
تاکوو ئێستەش لە شەوی غەمگینییا
سەرلێشێواو، خەمبار، لە پەلکوتانای
لەناو گۆمی لێڵی پەشیمانییا
کۆست کەوتووانە هەمیشە لە گریانای