ژیان و تەمەن

از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  756 مشاهده
ژین لە لای دڵسۆز هەر تێکۆشانە
هەوڵە بۆ خاکی ئەم کوردستانە
خۆزگە ئەندازەی ژیان و تەمەن
تێکۆشان بوایە بۆ خاکی وەتەن
ئاخۆ تەمەنی کام دڵسۆزی کورد
لە چوار پێنچ ساڵێ تێپەڕی ئەکرد!