دیواری سەوز

گیانە شیرینەکەم: بە چاوی تۆ، «ژیان تێکۆشانە»،
از کتاب:
ئاگر و ژیلە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  924 مشاهده
ڕووم تێکە ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی گەردن زەردی گەنم ڕەنگ
با دڵ لەگەڵ تریفەی مانگ
«هێمن» بژی تا دەمەو بانگ
وەرە لەگەڵ سروەی شەماڵ
بنۆشم قەترەی دەمی ئاڵ
لە بیرمە دەستەی دڵ مردوو
خۆیان و کوتەکی ماندوو
دوای دارکاریی ئەوانی تر
هاتنە وێزەم وەک ئاگر
ئەتوت دیوارێکی سەوزن
چاویان پشکۆ، دڵیان ئاسن
ترپەی پێی وڵاخی سەرکێش
دڵی گەڕەکی خستە ئێش
ڕووم تێکە و ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی گەردن زەردی گەنم ڕەنگ
تا نەهاتوونەوە بمبەن
وەک پیاوکوژێک زنجیرم کەن
با تێر سەیرت بکەم شەیدام
ئەی گوڵی ناسکۆڵەی هیوام
خاوەنی عەشقێکی پەتیم
گیانە دەمێکە عەزرەتیم
با ماچت کەم نەک ئەمجارەش
بمبەنەوە زیندانی ڕەش
ئەگەرچی هەرگیز سزادان
تاریکاییی قووڵی زیندان
لام نادەن لەم ڕێگە ڕاستە
ئازادیی گەلم مەبەستە
سەیرم کە ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی باڵا بەرزی گەنم ڕەنگ