ئەی کچە شوان
از کتاب:
دیاری
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
2 دقیقه
1886 مشاهده
ئەی کچە شوان
هەڵاڵەیی
ئەی کەنێرەی کەژی کێوستان
بە شینەیی
نەرم و نیان
بە ئاوازی شمشاڵەکەت
بە لەرەی لێوە ئاڵەکەت
هەستی خۆشیم بێنە فڕین
بۆ ناو گۆڵزار
چەم و نزار
ئاسمانی شین
لادە لە خەم
ئەی گوڵی چەم
ئەی کەنیشکە وردیلەکە
ئەی گوڵالە نەشمیلەکە
ئەگریجە ڕەش
ئەی دیدە گەش
ئەی کچە شوان!
ئەم چەم و دەشتە شیرینە
ئەم چیا و دۆڵە ڕەنگینە
تا دوێنێ بوو،
لیتە و لێشاو بوو، تەپونم
گیانی گوڵان بوون ئەوەرین
وا تۆوی گوڵ بوژایەوە
گوڵی مردوو ژیایەوە
لە گوێ ئاوی قەڵبەزی کەڕ
دڵۆپ هەڵئەسێ وەکوو پەڕ
یا وەک پەپوولەی ناسکۆڵە
بە تیشکی گزنگ زەرد و سوور
بنواڕە ئەو شەوبۆ وردە
لەسەر ئەو تاوێرە بەردە
فریشتەی هیوا بگرە کۆش
بە ناسۆر تۆ مەبە سەرخۆش
با بێ
دەنگی شمشاڵەکەت
لەرەی بێ لێوە ئاڵەکەت
بە ئاوازی کامەرانی
نەرم نەرم
زۆر بە جوانی
گەردن هەتاو
ئەگریجە خاو
ئەی کچی شوان!
گوێ بگرە لە سۆزی تازە:
«دیمەنی سروشت ڕەنگاوڕەنگ»
جریوەی تۆ زۆر بە ئاهەنگ
پەڕی هیوا کەوتە فڕین
فڕەی بەکوڵ
لە دۆڵەوە بۆ نزاری داوێن ڕەنگین
لەگەڵ شەماڵ
سەری دەرکرد گوڵاڵەی ئاڵ
فرمێسکی ئاڵت بسڕەوە
کاتی «تێکۆشانە» و زەردە
ئاوی شەونم بخۆرەوە
هیوا هەرگیز
ئارامی کۆرپەی ژیانە
ئەی کەنیشکی جوانی ئازیز
گوڵی بەهار
کچی نازدار
ئەی کچە شوان!
هەڵاڵەیی
ئەی کەنێرەی کەژی کێوستان
بە شینەیی
نەرم و نیان
بە ئاوازی شمشاڵەکەت
بە لەرەی لێوە ئاڵەکەت
هەستی خۆشیم بێنە فڕین
بۆ ناو گۆڵزار
چەم و نزار
ئاسمانی شین
لادە لە خەم
ئەی گوڵی چەم
ئەی کەنیشکە وردیلەکە
ئەی گوڵالە نەشمیلەکە
ئەگریجە ڕەش
ئەی دیدە گەش
ئەی کچە شوان!
***
ئەی کچە شوانئەم چەم و دەشتە شیرینە
ئەم چیا و دۆڵە ڕەنگینە
تا دوێنێ بوو،
لیتە و لێشاو بوو، تەپونم
گیانی گوڵان بوون ئەوەرین
وا تۆوی گوڵ بوژایەوە
گوڵی مردوو ژیایەوە
لە گوێ ئاوی قەڵبەزی کەڕ
دڵۆپ هەڵئەسێ وەکوو پەڕ
یا وەک پەپوولەی ناسکۆڵە
بە تیشکی گزنگ زەرد و سوور
بنواڕە ئەو شەوبۆ وردە
لەسەر ئەو تاوێرە بەردە
فریشتەی هیوا بگرە کۆش
بە ناسۆر تۆ مەبە سەرخۆش
با بێ
دەنگی شمشاڵەکەت
لەرەی بێ لێوە ئاڵەکەت
بە ئاوازی کامەرانی
نەرم نەرم
زۆر بە جوانی
گەردن هەتاو
ئەگریجە خاو
ئەی کچی شوان!
***
ئەی بولبولی خۆش ئاوازەگوێ بگرە لە سۆزی تازە:
«دیمەنی سروشت ڕەنگاوڕەنگ»
جریوەی تۆ زۆر بە ئاهەنگ
پەڕی هیوا کەوتە فڕین
فڕەی بەکوڵ
لە دۆڵەوە بۆ نزاری داوێن ڕەنگین
لەگەڵ شەماڵ
سەری دەرکرد گوڵاڵەی ئاڵ
فرمێسکی ئاڵت بسڕەوە
کاتی «تێکۆشانە» و زەردە
ئاوی شەونم بخۆرەوە
هیوا هەرگیز
ئارامی کۆرپەی ژیانە
ئەی کەنیشکی جوانی ئازیز
گوڵی بەهار
کچی نازدار
ئەی کچە شوان!