ئەستێرە

از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  801 مشاهده
لە ئاسمانی ژینا بەیان
ئەستێرەی گەشم ئەپروان
ئەستێرەی سوور وەکوو پشکۆ
ئەمڕشتە ناو گەرووی ئاسۆ
پەنجەم لە ئاگری ڕووتا
لەو پڕیشکەدا ئەسووتا
تەزووی ژانێکی پێ ئەدام
گەرم، ئێجگار خۆش و بەتام
ئەڵێن «ڕووناکیت ئەڕشتە»
ئەم وڵاتەی وەک بەهەشتە
کەچی خۆت شوێنت تەنگ و مات
ژاکاوە گوڵاڵەی هیوات!!
ئەڵێم: «کێ ئەستێرەی باران»؟
هەوڵی ئەدا بۆ نیشتمان؟
من؟... «ئەوەندەم بەسە شادی»
بەرهەمی جوانی ئازادی