ئاشتی

از کتاب:
ئاشتی
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 4 دقیقه  1731 مشاهده
دایکی دڵسۆزی جگەرسووتاوم
برای ئازیزی برا کوژراوم
خوشکی سزاکێش، دڵ بەخەم کف بوو
لاوی بەقیمەت خوێنی گیان هەڵچوو
پیری پەککەوتەی فرمێسک قەتیس ماو
شەڕ دیو دڵ بەقین خانە و ماڵ سووتاو
خەڵکینە ئێوە هەموو بە یەکجار
کرێکار، ڕەنجبەر، دەوڵەمەند، جووتیار
تێکۆشن بەدڵ بۆ ئاشتیی دنیا
ژیانی گەلان، ناوجەرگەی هیوا
بانگکەن بە یەکدەنگ دەنگی دلێران
ئاشتی نەوەک شەڕ شەڕی دڕندان
ژیان نەک مەرگ، ژیانی ئازاد
دیموکراتی و هەق و خۆشی و داد
نان نەوەک گوللەی گەرمی جگەربڕ
شادی نەک گیانی شەقار و ونجڕ
شار نەک وێرانی، دێ نەک بۆمبای کوێر
نابێ دنیامان بکەن سەرەوژێر
ڕووناکی نەوەک تاریکی و ناڵین
جل نەوەک تانکی قورسی ئاسنین
قەیماغ و شەککر نەوەک شیر و تیر
ئازادی نەوەک پێوەند و زنجیر
زەردەی سەر لێوی ساوای بە خەندە
نەوەک بریسکەی قەمەی کوشەندە
قاقای بە سۆز و پیرۆزی دایکان
نەک شین و شەپۆر گریە و لە خۆدان
وەرن ئەوانەی دڵ پڕ لە قینن
ئەوانەی جگەر پڕ لە برینن
ئەوانەی بەرگی خوێناویی بەکۆڵ
بێبەرگ و بێنان ئەڕۆن دۆڵاودۆڵ
ئەوانەی کوڕتان لە دار دراوە
ئەوانەی ماڵتان وێران کراوە
ئەوانەی گۆڕی ئازیزتان گەرمە
ئەو ئینسانانەی کە دڵتان نەرمە
بانگکەن بەوێنەی برووسکەی بەتین
ئاشتی و ئازادی نەک ژینی ژەهرین
نە گۆیژەاعلامی زەردی ئاڵتوونی جوانت
نە پیرەمەگرووناعلام نە هەورامانمکانت
نە گیای نەرمی جوان نە بی، نە چنار
نە لالە و نێرگس نە سێو نە هەنار
نە شار و نە دێ نە جادە و کۆڵان
نە گوڵ نە بولبول نە دۆڵ نە باخان
کەژ و دار و بەرد خاک و خۆڵ یەکسەر
دوشمنی شەڕن هەموو سەراسەر
کۆترێک سپی، دەنووک سوورەگوڵ
وا لە ئاسمانا ئەفڕێت زۆر بەکۆڵ
خوای شەڕیش تیری لەناو کەوانا
چاو سوور ئەڕوانێت بە ئاسمانا
تیری ئامادە بۆ مەرگی شادی
هێزی لە کاردا دژی ئازادی
بانگکەن پێی بڵێن جانەوەری شەڕ
ئەگەرچی خۆشت بکەیت لاڵ و کەڕ
وا هاوار ئەکەین «سینگمان قەڵغانە»
بۆ ئەو تیرەی تۆی لەناو کەوانە
سەری ئەو تیرەت ئەکەین بە دڵتا
تەخت و بەختەکەت ئەخەینە ژێر پا
لەسەر ئەژنۆی گەل گەلی ئاشتیخوا
ئەتهاڕین وەک خۆڵ ئەشتکەین بەربا
ئەی شەڕ چەند بەدخوو، ناپەسندکاری
دوشمنی ڕووت و پۆشتە و هەژاری
ئەرخەوانەکەی سەیواناعلام شایەتە
کە چەند گیانی گەنج وا لەژێر پێتە
چۆن لە دەشتی وەیساعلام لە لای شێخەبازاعلام
خەڵکی کەلاکیان ئەپچڕی بە گاز
سەربازی تورکی برسیی بەسزمان
چۆن گیایان ئەخوارد هەر وەکوو حەیوان
چەند تورک و عەرەب لەم دەبۆیەدااعلام
بێگوناهـ ئەکران بە سێدارەدا
چەن ڕۆلەی شاری سولەیمانیاعلاممان
لە حومساعلام و حەمااعلام بەر دەستڕێژ دران
هەزار بەندی دڵ وەک قالەی نەباتاعلام
بە سونگی جەرگ و دڵ و سیی دەرهات
سەدانی وەکوو حەمدی گورگە بۆراعلام
پەت لە گەردندا مردن بە ناسۆر
چەند ساوای کەساس زۆر بە ئاسانی
سەگ و گورگی هار بۆ خۆی فڕانی
لە بیرتان نییە ئەوسا گۆشتی کەر
بووبووە خواردنی دانسقەی بەشەر؟
چەند کەس بێ کەس و بێ پەنا و بێ نان
شێت بوون و کەساس دایانە کێوان
چەند نامووس تکا، چەند شەرەف شکا
چەند کەس سەربڕا، چەند لانە شێوا
ماڵی «عارف بەگاعلام» بە بۆمبای گران
چۆن بە خەڵکەوە بوو تەخت و وێران
چۆن بە سەبەتە ئێسقانی مردوو
هێنرانە دەرێ لە دار و پەردوو
چۆن شۆڕانەوە و چۆن سولەیمانیاعلام
گریا ئەو شەوە تاکوو بەیانی
ئەم ناسۆرانە و گشت سزا و جەخار
هەموو تاوانی شەڕی ئیستعمار
بمرێ زۆرداری، بمرن شەڕگێڕان
هەر بژی ئاشتی، بژی میللەتان
ئەی کوردی نەبەز هەموو ڕاپەڕن
لەغاوی پیسیی شەڕگێڕ هەڵدڕن
لە بیرت نەچێ ئەی کوردی نەبەرد
ئەی لاوی دڵسۆز ڕۆلەی جەوانمەرد
تۆ یاساوڵی ئاشتیت برا گیان
بۆ ئاشتی ئەبێ خۆت کەیت بە قوربان
بە یادی کاوەاعلامی چەکوش وەشێنت
شۆڕشی سووری سەرتاپا خوێنت
بە یادی ڕۆژی نەورۆزی میللەت
هەموو بە ئاشتی سا بکەن هیمەت
چەکوش لە مێشکی خوای شەڕ ون کەن
ئاڵای ئازادی و ئاشتیتان هەڵکەن
بانگکەن هەر بژی کورد و کوردستانمکان
هەر پایەدار بێت سەلامی ئینسان