ڕووبەڕووی مردن

لە ساڵی ١٩٣٦دا لە کاتێکا کە «لۆرکا»ی بوێژی هەرە گەورەی «ئیسپانیا»یان برد بۆ کوشتن «دەستڕێژ». ئەنتونیو ماخادۆی بوێژی گەورەی «ئیسپانیا» کە لە نەفی بوو ئەم هۆنراوەیەی بۆ وت!
از کتاب:
دیاری
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 2 دقیقه  1220 مشاهده
سەرنجماندا، ئەڕۆی بێدەنگ
لەم لاو لەو لایەوە... تفەنگ
بەرەو دەشتی پڕ شنە شن
لەژێر پەردەی ئەستێرەچن
لەوێ، نزیک ئاسۆی ڕووناک
کوژرا بە تفەنگی... ناپاک
چاویان لێکنا پیاوکوژەکان
ملیان کەچ، سەریان دانەوان
زاتیان نەبوو تێی بنواڕن
سەرنج بەن لە چاوی، گەردن
بەدەم نوێژەوە ورتەیان
بە پەردەی گوێی ژینی گەیان
– تازە ڕزگارت ناکا خواش –
– تازە ڕزگارت ناکا خواش –
***
ڕوومەت خوێناویی گوللەی ڕەش
پەراسوویان گرتە باوەش
مرد و تاوانێکی گران
ڕووی دا لە شاری بەسزمان
بەسزمان... «غرناتەاعلام»ی شیرین
زۆر بەسەزمانە... ئەیزانین!!
***
دیمان ئەڕۆی لەگەڵ مەرگا
«ورە» مەڵاس لەناو جەرگا
نەترسا لە داسی مردن
لە زەبری بەتینی کوشتن
***
ڕۆژ لە تەلارەوە... دەسگا
چەکوش بەگوڕ خۆی پیائەدا
دەنگی بەسامی لێ ئەهات
لۆرکااعلام–ش، لە ڕێی مەرگ و خەبات
لەگەڵ مردنا... ئەدوا
گوێی لێبوو... دەنگی هەڵئەسا
«هاوڕێ هەمووی هەر دوێنێ بوو
شەماڵ خۆی لە درەخت ئەسوو
گەڵای دارخورما ئەیچرپان
بوو بە تەرزە بەستەکەمان
بە داسێکی تیژی زیوین
دەس و پێی پەژارە – پەڕین»
بەم جۆرە – بەستە ئەڵێم من
بۆ ئەو لەشەی بردی مردن
بۆ ئەو بەژنەی هیی تۆ نەبوو
هیی گەل بوو ئەی برای زیندوو
بۆ ئەو قژەی پەرشی ڕووە
بۆ لێوی ئاڵ کە نووستووە
بۆ ئەو دەمەی لەمەوپێش دەم
ئەیمژی... خۆشەویستەکەم
چەند خۆشە من ئێستە... تەنیا
لەگەڵتا بوومایە... برا
ئەی گیانی «غرناتەاعلام»ی ئازیز
بیرمان ناچێتەوە هەرگیز
***
دیمانن، ون ئەبوون لە چاو
بۆ ناو شەپۆلی خۆرەتاو
هاوڕێینە: لەناو بەردا
لە خەوی گەش و بێگەردا
قووڵ... لە کۆشکێکی ڕەنگ ئاڵا
لەناو بەردا... لە خەیاڵا
لەژێر کانییا... قوڵەقوڵ
کە ئاوی ڕوون، ئەگری بە کوڵ
گۆڕێک هەڵکەنن بۆ شاعیر
بۆ «لۆرکااعلام»... بۆ گیانی نەمر
ئاوی کانیی ئەگری بەخوڕ
تا ئەبەد ئەڵێ و دڵی پڕ
«لە غرناتەاعلام جورمی گران
وەک درنج هەستایە سەرپێیان!»