هەڵکرا شەمعی قدوومت مەجلیسم ڕۆشن کرا

هاتنێک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  535 مشاهده
هەڵکرا شەمعی قدوومت مەجلیسم ڕۆشن کرا
وشکی کرد باغی فیراق و شکڵی گوڵ سەوسەن کرا
گیرەوەی دەیجوور و میحنەت ڕایدەی تۆفان و غەم
لەشکری میحنەت شکاو ڕووبەڕووی مەئمەن کرا...
خێر بێ یا ڕەبەبی قدوومت هەر بەخێر بێ ڕۆحەکەم
بەم قدوومی ڕۆستەمانەت قتلی ئەهریمەن کرا
هاتنت یەکجاری بێ و ڕۆیینت نەیبینمەوە
ڕەنگە کوێر بێ دیدەکانم گەر تەرکی مەسکەن کرا
ئەم دەقیقەی خۆشە دنیا پێت موشرق بوو کە چاو
عوشرەتم خەرمەن کراوە، میحنەتیشم شەن کرا
بوومە منداڵی شیری چومە بەرگی سروور
بوومە شاهەنشاهی بەزم و مەجلیسم ڕۆشن کرا
ئەحمەدتخلصە شێتی دوو ئەبرۆت ڕوحم و لوتفێکت ببێ
بیگەڕێ زنجیر کراوە گیرەوەی ئەرمەن کرا